کارگێڕو ٣ ئەندام مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لەکارکێشایەوە

کارگێڕو ٣ ئەندام مەڵبەندی کۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لەکارکێشایەوە

چوار ئەندام مەڵبەندی تری کۆمەڵی ئیسلامی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان لە کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند.

لە نامەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە، دوای ئەوەی چەندین ھەوڵ و پێشنیاریان رەتکرایەوە لەلایەن باڵی دەست رۆیشتوی ئەنجومەنی بانگەواز و بەڕێوەبردن بۆ چاککردنی کێشە و گرفتە سەپێنراوەکانی ھەردوو مەڵبەندی ھەولێر، کارگێڕ و ٣ ئەندامی مەڵبەندی ١١ی ھەولێری کۆمەڵی ئیسلامی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندوە.

راشیانگەیاندوە، پشتگیری ھەر سێ سەرکردایەتییە دەست لەکارکێشاوەکان دەکەن بۆ ھەر پڕۆژەیەکی سیاسی سەربەخۆ کە خزمەتی رابوونی ئیسلامی بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو سێ ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لە کار کێشایەوە و رایانگەیاند، بەھۆی نەبوونی پرۆژەیەکی سیاسی گشتگیر بەجۆرێک خزمەتی گشت چین وتوێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی بکات، ھەروەھا بەھۆی جێبەجێنەکردنی ئەو بنەمایانەی ئیسلام کە بانگەشەی بۆ دەکرێت لەناو حیزبدا دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.