کارکردنی فەرمانگەکانی ھەرێم بە ئەلیکترۆنی دەکرێن

کارکردنی فەرمانگەکانی ھەرێم بە ئەلیکترۆنی دەکرێن

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازە سیستمی ئەلکترۆنی لە فەرمانگە حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات. 

بە ئامانجی کەمکردنەوەی رۆتیناتی ئیداری و پێشکەشکردنی کارئاسانی و باشتر بەڕێوەچوونی مامەڵەی ھاووڵاتیان، سیستمەکە کۆتایی بەو شێوازە کۆنە دەھێنێت کە ئێستا کاری پێدەکرێت.

لە سلێمانی وەک قۆناغی یەکەم لە چەند فەرمانگەیەک سیستمەکە جێبەجێ کراوە و بە وتەی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە، سیستمەکە سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و ھۆکارە بۆ باشتر بەڕێوەچوونی مامەڵەی ھاووڵاتیان و راییکردنی کاروباری رۆژانەی فەرمانگە حکومییەکان.