کاروانی دووەمی حاجیانی ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری مەککە

کاروانی دووەمی حاجیانی ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری مەککە
کاروانی دووەمی حاجیانی ھەرێمی کوردستان گەیشتە شاری مەککە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێم، تا ئێستا ٧٨٩ حاجی ھەرێم بە مەبەستی بە جێھێنانی فەریزەی حەج گەیشتونەتە شاری مەککە لە سعودیە و لە شوێنی مانەوەیان نیشتەجێ کراون، لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەمیان دەگەیەنرێنە شاری  مەککەو مەدەینە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، کاروانی دووەمی حاجیان کە ژمارەیان ٢٣٣ حاجییە و خەڵکی ھەولێرن گەیشتونەتە شاری مەککە، ھاوکات  ھەموو ئەوحاجیانەی گەیشتوونەتە سعودیە تەندروستیان زۆر باشە و ھیچ حاڵەتێکی نەخۆشی لەناو حاجیاندا تۆمار نەکراوە، ھاوکات بەردەوام لیژنەکانی بەرێوەبەرایەتی حەج  وعومرەی ھەرێم حاجییان بەسەر دەکەنەوە.