ڤیزای ئێران دەبێت بە بێ بەرامبەر

ڤیزای ئێران دەبێت بە بێ بەرامبەر

عێراق و ئیران ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنامەی لێك تێگەیشتنیان ئیمزاكرد، بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی نیسان ڤیزای گەشتیارانی هەردوو وڵات بێ‌ بەرامبەربێت.

لەمیانەی سەردانەكەی "حەسەن روحانی"سەرۆك كۆماری ئێران بۆ بەغدادو كۆبونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراق ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنامەیە لە نێوان هەردوولادا ئیمزا كران،
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهری ئێران،"پەروێز ئیسماعیلی"جێگری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی دیوانی سەرۆكایەتی ئێران لە رایگەیاندوە، تاران و بەغداد رێكەوتوون لەسەر ئەوەی ڤیزای گەشتیاران و زیارەتكارانی هەردوو وڵات بێ‌ بەرامبەر بێت، لەسەرەتای مانگی نیسانیش جێبەجێدەكرێت .
ئاماژەی بەوەشدا،  ڕێككەوتنامە و یادداشتنامەكان تایبەت بە بوارەكانی نەوت و بازرگانی و تەندروستی و هاتووچۆ و گواستنەوە و دامەزراندنی هێڵی ئاسن لە نێوان بەسرە و شەلامچە. بڕیاریشدراوە، هەردوولا بەردەوام بن لە هاوكاری و هەماهەنگی لە بوارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەكە.