ڤیدیۆ..پشتیوان سادق: لەم ھەفتەیەدا پارەی ھاندانی مامۆستایان خەرج دەکرێت

ڤیدیۆ..پشتیوان سادق: لەم ھەفتەیەدا پارەی ھاندانی مامۆستایان خەرج دەکرێت
وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایدەگەیەنێت، لەم ھەفتەیەدا پارەی ھاندانی مامۆستان خەرج دەکرێت.

(پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی پارەی ھاندانی مامۆستایان رایگەیاند، بەپێی دوا پەیوەندیکردنیان بەوەزارەتی دارایی ھەرێمەوە، بەڵێنیان پێدراوە لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا پارەی ھاندانی مامۆستان خەرج بکرێت.

وتیشی، ھاوکارییەکەی رێکخراوە ئەڵمانییەکە کەبڕەکەی چوار ملیۆن ٨٠٠ ھەزار دۆلار بوو و بەناوی ھاندانی مامۆستایانی خەرجکرا، کۆتایی ھاتووە، بەڵام ئەو پارەیەی حکومەتی ھەرێم بۆ ھاندانی مامۆستایان تەرخانیکردووە، ھیچ مانگێک لە ١٤ ملیار دینار کەمتر نییە.