ڕاوکردنی ماسی لە 15ی ئادار تا 14ی حوزەیران قەدەغەکرا

ڕاوکردنی ماسی لە 15ی ئادار تا 14ی حوزەیران قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی ڕاگەیاند. 

ھێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەپێی یاسای ژمارە 48ی ساڵی 1976، ڕاوکردنی ماسی لە 15ی ئادارەوە تا 14ی حوزەیران قەدەغە دەکرێت، ئەمەش بە ئامانجی زۆربوونی سامانی ماسی.