چۆنیەتی زانینی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ پێش مانگێک

چۆنیەتی زانینی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ پێش مانگێک

دواهەمین ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ ساڵانە زیاددەکات و تەنها لە ئەمەریکادا نزیکەی ٨٠٠،٠٠٠  کەس بەدەست جەڵتەی دڵەوە دەناڵێنن.

ئەم دۆخە کاتێک ڕوودەدات کە خوێنبەرەکان گیرابێت و ئەمەش وادەکات دڵ پەستانێکی زیاتری بچێتە سەر و بەتێپەڕبوونی کات لاواز دەبێت.

هێماکانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ:

لێرەدا چەند هێمایەک باس دەکەین گەر ئەو هێمایانەت هەموو پێکەوە تێدابوو و چارەسەرت نەکردن ڕەنگە ئەمە ئەگەربێت بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ لە ئایندەدا، لەگەڵ ئەوەشدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەم هێمایانە جیاوازە.

  1. هەبوونی ئازار لە سنگدا: هەست بە توندی و فشار و بکەیت لە بەشی سەرەوەی سنگ و دواوەی مل و شەویلگە و قۆڵ و شان.

  2. هێماکانی سەرما و پەتا: ئایا دەزانیت کە هەناسەدان بە قورسی یان کۆکە هێمایەکە بۆ ئەوەی کە جەستەت هەوڵ دەدات خوێنەکەی پێدابڕوات.

  3. ئارەق کردنەوەی سارد و سەرگێژخواردن: گەر لەناکاودا تووشی ئەم دۆخە بوویت بەبێ هەبوونی هیچ هۆکارێک ئەمە نیشانەیەکە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

  4. ماندووبوونێکی لە ڕادە بەدەر: کاتێک خوێن بەرەکان دەگیرێت ئەوا دڵیش ناتوانێت بە باشی پاڵ بە خوێنەوە بنێت بۆ بەشەکانی جەستە و ئەمەش وادەکا ئۆکسجینی پێویست بە بەشەکانی جەستە نەگات و کەسەکە هەست بە ماندووبوون دەکات.

  5. هەست کردن بە لاوازی بە شێوەیەکی گشتی لە کەسەکەدا: هۆکارەکەی نەگەیشتنی خۆراک و ئۆکسجینی پێویستە بۆ ماسولکەکان.

  6. هەناسە کورتی: کاتێک دڵ بە باشی ئیش نەکات ئەوا سییەکانیش ناتوانن بە باشی ئیش بکەن، گەر نەتوانی بە باشی هەناسەکانت بدەیت ڕەنگە کێشەکە لە سییەکانتدا نەبێت بەڵکو لە دڵتدا بێت.