چۆنیەتی خەوتن لە ماوی ٦٠ چرکەدا

چۆنیەتی خەوتن لە ماوی ٦٠ چرکەدا

 

کەم خەوی و بە گران خەو لێکەوتن کێشەیەکە کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن لە هەموو تەمەنەکان و هەردوو ڕەگەز، هۆکارگەلێکی زۆر هەیە بۆ دروستبوونی ئەم کێشەیە وەک خواردن لە کاتێکی درەنگدا و فشارێکی دەروونی زۆر.

وەرگرتنی دەرمان و حەب چارەسەر نیە بۆ ئەم دۆخە و زیانی لاوەکی زۆری هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پزیشکێک بەناوی ئاندرو وێل لە زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەکی ئەنجامدا و تێێدا ڕێگایەکی زۆر بەتوانای دۆزیەوە کە یارمەرتی زوو خەو لێکەوتن دەدات.

تەکنیکەکە بەناوی (تەکنیکی هەناسەدانی ٤-٧-٨)

تەکنیکەکە ئاسانە و تەنها دەست بکە بە هەناسەدان لە لوتەوە بۆ ماوەی ٤ چرکە هەناسە هەڵبمژە و پاشان هەناسەت بگرە بۆ ماوەی ٧ چرکە و دواتر هەناسە بدرەوە بە ماوەی ٨ چرکە.

ئەم تەکنیکە مێشک پڕ دەکات بە کۆمەڵێک ماددە و ترپەکانی دڵ هێواش دەکاتەوە و یارمەتیت دەدات زوو خەوت لێبکەوێت.

دەتوانیت چەند جارێک دووبارەی بکەیتەوە و بەو شێوەیەش زوو خەوت لێدەکەوێت چونکە جەستە و دڵ و مێشک ئارام دەبێتەوە.