چوار پەرلەمانتاری کوردستان دەستلەکاردەکێشنەوە 

چوار پەرلەمانتاری کوردستان دەستلەکاردەکێشنەوە 

چوار پەرلەمانتار بەھۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاری دەستلەکاردەکێشنەوە و چوار پەرلەمانتاری تر جێگەیان دەگرنەوە.

بەھۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم، چەند پەرلەمانتارێک دەست لە کاری پەرلەمانی دەکشێنەوە و چەند کەسێکی تر کە پێشتر کاندید بوون جێگەی پەرلەمانتارەکان دەگرنەوە و سوێندی یاسایی دەخۆن.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، شیرین یونس لە فراکسیۆنی یەکێتی شوێنی بێگەرد تاڵەبانی لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێتەوە، ھەروەھا لەنجە دزەیی لە فراکسیۆنی پارتی شوێنی ڤالا فەرید دەگرێتەوە. 

ھاوکات، باپیر کامەلا لە لیستی سەردەم لە شوێنی عەبدوڵا حاجی مەحمود دەبێتە پەرلەمانتار و ھیمداد سەباح لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی شوێنی ئایدن مەعروف دەگرێتەوە.