چاوەڕوان دەکرێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت

چاوەڕوان دەکرێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت
چاوەڕوان دەکرێت پێش ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە بریارە مانگی ئاداری ساڵی داھاتووی ئەنجام بدرێت، سەڵاحەیدن دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

ئایھان بیلگن، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند: چاوەڕوانی بڕیارێکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکەن، سەبارەت بە سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە کە نزیکەی دوو ساڵە زیندانی کراوە.

وتیشی: ئەگەری ئەوە ھەیە پێش بڕیارەکەی دادگای ئەوروپا، تورکیا بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش دەربکات، بەتایبەتی پێش ھەڵبژاردنەکانی مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو، ھاوکات چاوەڕوان دەکات سەرەتا سەرۆکی شارەوانییەکان و دواتریش پەرلەمانتارە دەستیگرکراوەکان ئازاد بکرێن. 

بیلگن ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرکردنی بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاش نەک تەنھا بۆ ناوخۆی تورکیا، بەڵکو بۆ یەکێتیی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکەش گرنگە.