چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی سیر لە ماوەیەکی کورتدا

چارەسەرێکی کاریگەر بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی سیر لە ماوەیەکی کورتدا
لەگەڵ ئەوەی خواردنی سیر سودی تەندروستی بۆ دڵ و بۆریەکانی خوێن ھەیە،ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،نایەڵێت چەوری لە بۆریەکانی خوێندا کەڵەکە ببێت،ھەروەھا ڕێگری دەکات لە توشبوون بە زۆر جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن،بەرگری لەش دژی زۆر نەخۆشی زیاددەکات بەتایبەتی ئەنفلۆنزا ھەروەھا ڕێگری دەکات لەلاوازی ئێسک و بۆ پێستیش بەسودە.
لەگەڵ ئەو کۆمەڵە سودەی سیر بەڵام سیر بۆنێکی بێزارکەری ھەیە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی ھەڵمژینی ئەنزیمی "کبریتی مەسیل" لەلایەن لەشەوە ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی ئەم بۆنە ،کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئەم بۆنە دەمێنێتەوە.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتەش پزیشکێکی بەریتانی ئامۆژگاری دەدات بە خواردنی چەند گەڵایەک لە بەقدەنوس،یاخود خواردنی چای سەوز پاش ئەوەی چەند گەڵایەک لە نەعنای تێبکرێت.

پزیشکە بەریتانیەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خواردنەوەی کوپێک لە شەربەتی لیمۆ یاخود مزرەمەنیەکان باشترین چارەسەرە بۆ نەھێشتنی ئەم بۆنە لە ماوەی چەند خولەکێکدا.