پەیامێکی بەپەلە لە قوباد تاڵەبانییەوە

پەیامێکی بەپەلە لە قوباد تاڵەبانییەوە
قوباد تاڵەبانی لە پەرەیی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک پەیامێک ئاراستەی کەرکوکیەکان دەکات و تکایان لێدەکات بە جۆش و خرۆشەوە لەم دوو کاتژمێرەی ماوە شوناسی کوتدستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن.

هۆشداری ئەوەش دەداتت ئەگەر بەشداری دەنگدان نەکەن کورسیەکانمان لەدەست دەچێت و لە بەرژەوەندی عەرەب و تورکمانەکانە.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەم ساردوسڕییەی ئێستای دەنگدەران کەرکوکی کوردان زیاترو زیاتر دەکەوێتە بەر مەترسییە جۆربەجۆرەکان.. تکایە بەدەنگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان لەم دوو کاتژمێرەی کە ماوە شوناسی کوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و ھەموو شەھیدەکان ئاسودەبکەن..ھەرچی حساب و کتاب و گلەییە بیخەنە پاش ڕەواندنەوەی بەرەنجامە کارەساتاوییەکانی ئەم سستی بەشدارییەی ئێستا لە دەنگدا.. گەر وانەکەین کورسییە کوردییەکانی قودسەکەمان لەدەست دەچێت لەبەرژەوەندی تورکمان و عەرەبەکان و ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بھێنن