پەیامی حکومەتی ھەرێم بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە

پەیامی حکومەتی ھەرێم  بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە

حکومەتی ھەرێم پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە پارێزگای ھەڵەبجە بە ئەرکی گرنگ و سەرەکیی خۆی دەزانێت.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣١ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەدا رایگەیاندوە، لە یادکردنەوەی تاوانی ھەڵەبجەدا ئەرکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە لە بایەخدانی جددی بە ژیان و خزمەتکردنی برینداران و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی چەکی کیمیایی و خزمەتکردنی زیاتری ھەڵەبجە کە کاری زۆریان ماوە بۆیان بکرێت، حکوومەت بە پەرۆشەوە خزمەتی زیاتر و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە پارێزگای ھەڵەبجە و دانیشتوانەکەی بە ئەرکی گرنگ و سەرەکیی خۆی دەزانێت.

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ھاتووە، چاوەڕوانن حکومەتی عێراق ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی دەرھەق بە پارێزگای ھەڵەبجە جێبەجێبکات و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی دانیشتوانەکەی و ژینگەکەی بکاتەوە.