پەرەسەندنەكانی ڤەنزوێلا نرخی نەوتی بەرز كردووەتەوە

پەرەسەندنەكانی ڤەنزوێلا نرخی نەوتی بەرز كردووەتەوە

پەرەسەندنەكانی رەوشی ڤەنزوێلا نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهاندا بەرز دەكاتەوە.
بە كاریگەری قەیرانە سیاسی و ئابورییەكەی ڤەنزوێلا، بەتایبەتیش دوای سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا لەلایەن ئەمریكاوە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەی لەسەدا 3 بەرزبۆتەوە. هاوكات كەمبونەوەی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا هۆكارێكی تری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە. بەگوێرەی نوێترین زانیاریش، نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت گەیشتۆتە 62 دۆلار و 72 سەنت، كە بەراورد بە هەفتەی رابردوو لەسەدا 3 بەرزبۆتەوە.