پەروەردەی سلێمانی دەنگۆی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان رەتدەکاتەوە

پەروەردەی سلێمانی دەنگۆی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان رەتدەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەنگۆی دزەپێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رەتکردەوە و رێکاری یاسایش بەرامبەر ئەو ماڵپەرانە دەگرنە بەر، کە ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە. 

مەریوان عومەر لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: ئەو ھەواڵ و دەنگۆیانەی لە ھەندێک لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوورن لە راستییەوە و بۆ تێکدانی کەشی تاقیکردنەوەکان و دروستکردنی دڵەراوکێیە لەلای خوێندکاران.

وتیشی: لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە، داواکاری گشتی ھاتووەتە سەر ھێڵ بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ ئەو سایت و پەیجانەی ئەو دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە.