پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی گوندی پەڵکانەیان کرد

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی گوندی پەڵکانەیان کرد

بەمەبەستی بەدواچوون و لێکۆڵینەوە لە گرژییەکانی گوندی پەڵکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، وەفدێکی پەرلەمانتارانی کەرکوکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی گوندەکە و ناحیەی سەرگەرانیان کرد. 

دانیشتوانی گوندەکەش داوایانکرد چارەسەری ریشەیی کێشەکەیان بکرێت کە ئەویش جێبەجێکردنی مادەی 140 یاخود دانانی پارێزگارێکی کوردە بۆ کەرکوک.