پێڵاوێكی لەیزەر بۆ تووشبوانی پاركینسۆن دیزاین كرا

پێڵاوێكی لەیزەر بۆ تووشبوانی پاركینسۆن دیزاین كرا

پارکینسۆن نەخۆشییەکی مێشک و دەمارە و زیاتر لە کەسانی بەتەمەندا دەردەکەوێت و کۆمەڵێک نیشانەی هەیە وەک تێکچوونی هاوسەنگی جەستە و لەرزینی دەستەکان و هۆکارەکەشی لە مێشکی کەسەکەوە ڕوودەدات.

زۆرینەی ئەو خەڵكانەی كە نەخۆشی پاركینسۆنیان هەیە كێشەی ڕۆیشتنیان هەیە، زۆر جار ناتوانن هاوسەنگی ڕابگرن یان بەڕێكی بە ڕێگەدا بڕۆن، لە بریتانیا پێڵاوێكی تایبەت دیزاین كراوە بۆ هاوكاری كردنی ئەو كەسانەی پاركینسۆنیان هەیە، پێڵاوەكە لەیزەر لە دروست كردنیدات بەكارهاتووە بەو هۆیەشەوە یارمەتی ڕێك ڕۆیشتنی تووشبوانی پاركینسۆن دەدات .