پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و داعش روویدا

پێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و داعش روویدا

لە سنووری گەیارە پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش روویدا و بەوھۆیەشەوە ژمارەیەک داعش کوژران و برینداریش لە ھەردوولادا ھەیە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لەگوندی (کانوس)ی سەر بەناحییەی گیارە، ھێزە عێراقیەکان رووبەرووی شانەنووستووەکانی داعش بوونەوە بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک داعش کوژراون برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: بەھۆی پێکدادانەکەوە، چوار سەربازی ھێزە عێراقیەکان و رۆژنامە نووسێکیش بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ھێزەکانی ھاوپەیمانن لە نزیک ناوچەکە.