پێنج خوی بەیانیان رێگرە لە کەمکردنەوەی کێش

پێنج خوی بەیانیان رێگرە لە کەمکردنەوەی کێش

دەمێکە وازت لەخواردنە خێراکان ھێناوەو بەردەوام وەرزش دەکەیت لەگەڵ ئەوەشدا کێشی زیادەت ھەیە؟


کەم کەس ھەیە ئەوە بزانێت ھەندێ خووی بەیانی رێگرە لە کێش دابەزاندن، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە 5 خو رێگرە لە دابەزاندنی کێش:

 

1-زۆر خەوتن:
 

کەم خەوی دەبێتە ھۆی دەردانی ھۆرمۆنی کۆرتیزۆل کە ئەمەش وادەکات زیاتر بخۆیت، بەڵام خەوی زۆریش چارەسەر نیە، بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە گۆڤاری plos one کردوێتی خەوی بەردەوام بۆ ماوەی ١٠ سەعات دەبێتە ھۆی زیاد بوونی کێش.
ھەربۆیە دکتۆرەکان ئامۆژگاریمان دەکەن بە خەو بۆ ماوەی ٧-٩ سەعات نە زیاتر و نە کەمتر.

2- خۆ ئامادەکردن بۆ سەرئیش لە تاریکیدا:


کاتێک بەخەبەردێیت پەردەکان لاببەو پەنجەرەی ژوورەکەت بکەرەوە چونکە بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو شەپۆلە رووناکیە شینەی خۆری بەیانیان یارمەتی چالاکردنەوەی خانەکانی لەش و کرداری مۆتابۆلیزم دەدات.  ٢٠ بۆ ٣٠ خولەکی رووناکی بەیانیان کاریگەری لەسەر  دابەزاندنی پلەکانی قەڵەوی (obesity)ھەیە.


3-  رێکنەخستنی جێگەی خەو:


لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆیەکی ئەمریکی بۆ زانستی خەو ئاشکرایکردوە، باشتر دەخەون ئەگەر جێگەی خەوەکەتان بەرێکوپێکی   ئامادەبکەن. خەوی باشیش کلیلی کێش دابەزاندنە.


4- بەکارنەھێنانی ئامێری پێوانەکردنی کێش:


ھەموو رۆژێک خۆکێشان یارمەتیدەرە بۆ کێش دابەزاندن، باشترین کاتیش بۆ خۆکێشان بەیانیانە، چونکە کێشی راستەقینەی خۆتەو رێژەی ئاو لە جسمدا کەمە.


5- گرنگینەدان بە نانی بەیانی:


لێکۆڵەرەکانەوەکان تەئکید دەکەنەوە کە دەبێت ژەمێکی باشی بەیانیان بخۆین،وزە تیایدا ٦٠٠ کالۆری بێت و کاربۆھێدرایت و پرۆتینی تیابێت وئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی رێجیمەکەت بەدێژای رۆژەکە باشتر ئەنجام بدەیت.