پێش جەژن بەغداد مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

پێش جەژن بەغداد مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەغداد پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران رەوانەی ھەرێم دەکات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بەغداد ڕەزامەندیی نیشانداوە پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.