پێشبینی دەکرێت گواردیۆلا ئەرکی راھێنەریی یۆڤانتۆس وەربگرێت

پێشبینی دەکرێت گواردیۆلا ئەرکی راھێنەریی یۆڤانتۆس وەربگرێت

Swara karim 

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا نوێترین ھەواڵ و زانیاری لەسەر داھاتووی پیپ گواردیۆلا بڵاو دەکەنەوە کە مانگی داھاتووی وێستگەی کارکردنی دێتە ئیتاڵیا و ئەرکی راھێنەریی یۆڤانتۆس وەردەگرێت.

دوای بەدەستھێنانی ھەر سێ نازناوەکەی ناوخۆی ئینگلتەرا، دەنگۆی رۆشتنی گواردیۆلا بڵاوبووەوە کە گرێبەستەکەی  لەگەڵ مان سیتی نوێ ناکاتەوە، ئیدارەی یۆڤانتۆسیش دوای ئەوەی ئەلیگری دوورخستەوە ھەوڵەکانی بۆ ھێنانی گواردیۆلا دەستپێکردەوە. 

بەپێی دوایین بڵاوکراوەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، مانگی داھاتوو گواردیۆلا دەبێتە راھێنەری یانەی یۆڤانتۆس کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ دەبێت