پێشبینی دەکرێت مەجەرەی ماگیلانیک بەر کۆمەڵەی خۆر بکەوێت

پێشبینی دەکرێت مەجەرەی ماگیلانیک بەر کۆمەڵەی خۆر بکەوێت

دەزگای ناسا دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی مەجەرەی ماگیلانیک کە رەنگە لە داھاتوودا بەر کۆمەڵەی خۆر بکەوێت و کارەساتی لێبکەوێتەوە.

بەپێی توێژینەوەکانی دەزگای ناسای ئەمریکی، ھەردوو مەجەرەی ماگیلانیک و ئەندرۆمیدا لە داھاتوودا بەر کۆمەڵەی خۆر دەکەون یان بە گشتی رووبەڕوو دەبنەوە لەگەڵ مەجەرەکەمان، ئەمەش چاوەڕوانی کارەساتی گەورەی لێدەکرێت.

رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناسا دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوەی ورد و جددی لە بارەی ھەسارەیەکی مەجەرەی ماگیلانیک بە ناوی (A1987) چونکە دەبێتە ھۆکاری سەرەکی کارەساتەکە کە لە بنەڕەتدا بە ھۆی تەقینەوەی سوپەر نۆڤاوە خوڵقاوە.

بەپێی راپۆرتەکەی میترۆی بەریتانی، بەریەککەوتنی ئەو ھەسارەیە و کۆمەڵەی خۆر پاش یەک ملیار ساڵی تر روودەدات، ئێستاش کاتێکی باشە بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە لێکۆڵینەوە و ھەوڵدان بۆ رێگرتن لەو کارەساتە.