پێشبینیەکانی کەشوهەوای سبەینێ

پێشبینیەکانی کەشوهەوای سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی سێشەممە بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. جیاوازی نێوان بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردووشی بڵاوکردۆتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ تا ئێوارە بەفربارین بە شێوەی مامناوەند لە ھەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت. ھەر بەھۆی بەفربارینەوە لە رێگای وەرتێ_رانیە ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە. رۆژی سێشەممەش لە ھەولێر ئاسمان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارانبارین ھەیە. لە سلێمانی و دھۆکیش، ئاسمان ھەور دەبێت و بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویشیکردۆتەوە، ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین تا ئەم کاتە لە ھەولێر نزیکەی ٤٠٠ میلم بووە و لەمساڵدا ٨٠٠ میلیمەتری تێپەڕاندووە. لە سلێمانیش ساڵی رابردوو زیاتر لە ٧٠٠ ملیم باریوە و ئەمساڵ رێژەی بارانبارین ھەزار و ٢٠٠ ملیمەتری تێپەڕاندووە.