پێرێز بەڵێنێکی گەورە بە زیدان دەدات

پێرێز بەڵێنێکی گەورە بە زیدان دەدات

Swara karim 

پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی نێیمار و مباپی دەکات.

لەگەڵ تەواو بوونی یارییەکانی خولی ناوخۆیەکانی ئەوروپادا، تا دێت بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان گەرمتر دەبێت، یانەی ریاڵ مەدریدیش دوای گەڕانەوەی زیدان بەڵێنی گواستنەوەی ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ بە زیدان دەدات، ھازارد و پۆگبا لە پێشەنگی گواستنەوەی یاریزاناندان بۆ پێکھاتەی یانەی شاھانە، بەڵام پێرێز بەڵێنێکی تری بە زیدان داوە بێجگە لەو دوو ئەستێرەیە مباپی و نێیماریش ساڵی داھاتوو یەکێکیان درێسی یانەی شاھانە دەپۆشێت.