پیتەر پیڵز: تورکیا لە ٣٠ وڵاتدا سیخوڕی بەسەر لایەنگرانی "گیولەن"ەوە کردووە

پیتەر پیڵز: تورکیا لە ٣٠ وڵاتدا سیخوڕی بەسەر لایەنگرانی "گیولەن"ەوە کردووە
ئەڵمانیا و نەمسا و سویسرا لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەو زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، ئەنقەرە خاکەکەیانی بۆ سیخوڕیکردن بەسەر نەیارانی "رەجەب تەیب ئەردۆغان"، سەرۆک کۆماری تورکیا بەکارھێناوە.
لەلایەکی تریشەوە، "پیتەر پیڵز"  پەرلەمانتاری نەمسا ئاشکرایکرد کە ئەو تۆڕی سیخوڕییەی تورکیا لەدەرەوەی وڵاتەکەی پێکیھێناوە، لەوە فراوانترە و ئەوەشدەخاتەڕوو کە تورکیا باڵیۆزخانەکانی لە ئەوروپا و ئەفریقا و ئوسترالیا و ئاسیا بۆ سیخوڕیکردن بەسەر لایەنگرانی "فەتحوڵا گیولەن"ی سەرۆکی گروپی خزمەت بەکارھێناوە.