پۆمپیۆ: ئەمریكا چاوپۆشی لە كوشتنی خاشقچی ناكات

پۆمپیۆ: ئەمریكا چاوپۆشی لە كوشتنی خاشقچی ناكات

"مایك پۆمپیۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، سەبارەت بە كوژرانی "جەمال خاشقچی" رۆژنامەنووسی سعودی لێكۆڵینەوەكان بەردەوام دەكات و سەرجەم تۆمەتباران سزا دەدرێن. 

"پۆمپیۆ" لە سەردانێكیدا بۆ هەنگاریا رایگەیاند، ئەمریكا چاوپۆشی لە كوشتنی "خاشقچی" ناكات و رێوشوێنی توندتر بۆ لێپرسینەوە لە  بكوژرانی ئەو رۆژنامەنووسە سعودییە دەگرنەبەر، كە رۆژی 2ی 10ی ساڵی رابردوو لە كوسنڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كوژرا.

لای خۆشیانەوە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە دیموكراتییەكان و كۆمارییەكان داوایان كردووە هەڵوێستی ئەمریكا سەبارەت بە كوشتنی "خاشقچی" و قەیرانی مرۆیی یەمەن كە سەرجەمیان بەهۆی سعودییەوە روویانداوە، توندتر ببێت.