پۆلیسی دارستان لە بەرزنجە ٥٠ کورەی خەڵوزی لەناوبرد

پۆلیسی دارستان لە بەرزنجە ٥٠ کورەی خەڵوزی لەناوبرد

 ھێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە لەچەند ھەڵمەتێکدا رووبەرووی ژمارەیەک ھاووڵاتی بوونەوە کە بەمەبەستی درووستکردنی خەڵوز سەدان داریان برٍِیوەتەوە و ھاوکات ٥٠ کورەی درووستکردنی خەڵوزیشیان تێکدا.

عەمید ھێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەکوردسات نیوز راگەیاند، لە ھەڵمەتێکدا لەگوندەکانی بیوک و پەرخی سەر بە ناحییەی بەرزنجە پەنجا کورەی خەڵوزەیا تێکداوە کە ٣٠ دانەیان لەگوندی بیوک بووە و ٢٠ەکەی تریشیان لەگوندی پەرخ بووە.