پۆلیسی فیدڕاڵی کۆتایی بە ئامادەکارییەکان ھێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە

پۆلیسی فیدڕاڵی کۆتایی بە ئامادەکارییەکان ھێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجە
فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئاشکرایکرد: ھێزەکانیان کۆتاییان بە ئامادەکارییەکان ھێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەرجەم ئەو ناوچانەی لەلایەن تیرۆریستانی داعش داگیرکراون.
لەوبارەیەوە، فەریق رائید شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: ھێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی حەویجەو خۆرئاوای ئەنبارو ناوچە دورە دەستەکانی شەرگات و پاککردنەوەیان لە تیرۆریستان داعش.وتیشی: لەماوەی رابردوودا چەکداری ھۆزەکان و حەشدی شەعبی رۆڵی گرنگیان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و قەزای تەلەعفەرو دەوروبەری ھەبووە.
دوابەداوی شکستھێنانیان لە پارێزگای نەینەوا و زۆربەی ناوچەکانی تری عێراق، لە ئێستادا، شاری حەویجەو ناوچەکانی خۆرئاوای ئەنبار، بە گرنگترین مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش دادەنرێت لە عێراقدا.