پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکان و دادگای فیدراڵی کێشەیان لەسەرە

پڕۆژەیاسای ھەڵبژاردنی پارێزگاکان و دادگای فیدراڵی کێشەیان لەسەرە

دەستوەردانی حزبی ئاستەنگی بۆ پەسەندکردنی ھەردوو پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دادگای فیدراڵی دروستکردووە. 

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: ھەوڵدەدەن لە چوارچێوەی دەستووردا ھەردوو پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دادگای فیدراڵی پەسەند بکرێن، بەڵام دەستوردانی سیاسی و بە حزبی کردن لەو دوو پڕۆژەیاسایەدا ھەیە.

سەبارەت بە پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانیش، بەختیار شاوەیس ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، تا ئێستا رێککەوتن لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان نەکراوە، لەکاتێکدا عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران بەڵێنی داوە تاکو 30 ئەم مانگە کۆتایی بەو پرسە بھێنێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە وبە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەبارەی حەوت پڕۆژەیاسا دەکرێت کە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵی و ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پڕۆژە یاسای مافی شەھیدانی تاوانی سپایکەرە.

ھەر بە پێی کارنامەکەش، دەنگ لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی چاپخانە ئەھلییەکان دەکرێت.