پلە بەرزرکردنەوەی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دەستپێدەکاتەوە

پلە بەرزرکردنەوەی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: بەمنزیکانە بڕیاری بەرزکردنەوەی پلە و بەستنی مووچە بۆ کارمەندانی راژەی سەربازیی دەستپێدەکاتەوە.

عوسمان سێدەری، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان  بە کوردسات نیوزی راگەیاند: پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە و کارمەندانی سەربازی لە وەزارەتی ناوخۆ رانەگیراوە، بەڵام مووچەیان بۆ نەبەستراوە، ئێستاش پرۆژەیەک لەبەردەم لیژنەکەیان ھەیە، بۆئەوەی ئەو جیاوازییە نەھێڵن. 

دەشڵێت: ئەگەر پرۆژەیاساکان ببنە یاسا لە بەرژەوەندیی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایشدا دەبێت.

عوسمان سێدەری وتیشی: ئەوانەی شایستەی پلە بەرزکردنەوە بوون، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم، مووچەی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەبەسترێت.