پشیلە تووڕەکەی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مرد

پشیلە تووڕەکەی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مرد

پشیلە تووڕە ناسراوەکەی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە تەمەنی حەوت ساڵیدا مرد و سامانیکی زۆریشی لەدوای خۆیەوە بەجێهێشت.

ئەمڕۆ رۆژی هەینی تاباتا بوندسن، خاوەنی پشیلەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە هەواڵی مردنی پشیلە تووڕەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەی رابردوو رێکەوتی 14ی5 بەهۆی هەوکردنی میزڵدانەوە لەنێو باوەشیدا مردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشیلەکە ئەندامێکی خێزانەکەیان بووە و خەندەی خستووەتە سەر لێوی ملیۆنان خەڵکی جیهان.

پشیلە تووڕەکە (Grumpy Cat)، ناوی راستەقینەی "تاردار سۆس"ەو لە ویلایەتی ئاریزۆنای ئەمریکا دەژیا و بەهۆی روخساریەوە کە بەهۆی (داونی بۆماوەیی)ەوە دووچاری بوو، لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی بەربڵاو وێنەکەی بەکار دەهات بۆ نیشاندانی هەستی تووڕەیی و ناڕەزایەتی. لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام 2.4 ملیۆن فۆڵەوەری هەبووە و لە تویتەریش 1.5 ملیۆن.

پشیلە تووڕەکە بە پشیلە ملیۆنلێرەکەش ناسراوە، جگە لەوەی نرخی پشیلەکە خۆی بە 1 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا، لەلایەن هەوادارەکانیەوە کۆمەکی بۆ کۆدەکرایەوە و لە ماوەی حەوت ساڵی ژیانیدا توانیویەتی زیاتر لە 890 هەزار دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە.