پرۆژەی ماڵی مام لەسلێمانی راگەیەنرا

پرۆژەی ماڵی مام لەسلێمانی راگەیەنرا

لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد لەھۆڵی سینەمایی یەڵمازگۆنای لەمۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەکە ، پرۆژەی ماڵی مام لە سلێمانی راگەیەنرا.
پرۆژەکەی ماڵی مام لەسەر ڕووبەری ٨٠ دۆنم زەوی لەسەر مەزاری مام لە دەباشان جێبەجێدەکرێـت و   پێکدێت لەمۆنۆمێنتێک بەبەرزی ٣٢ مەتر لەسەر ڕووبەری ٢ ھەزار مەتر چوارگۆشە و  بینایەکی شەش نھۆمی لەسەر ڕووبەری ٣٠ھەزار مەتر چوارگۆشە، کە لە مۆزەخانەی مام  و کتێبخانەی نیشتمانی و  دوو ھۆڵ پێکدێت کە یەکێکیان جێگەی ٢ھەزار کەس و ئەوی تریش جێگەی  ٤ سەد کەس دەبێتەوە، ھاوکات بیناکە گەلەری و رێستۆرانت و ئۆفیس و بەشی ڤی ئای پی و دووگەراجی ژێرزەمینی لەخۆ دەگرێت.

 جگە  لەوەش پرۆژەکەی ماڵی مام، سەکۆیەکی ئازاد لەسەر ڕووبەری ٥سەد مەتر چوارگۆشە و  ڕووبەرێکی زۆری سەوزایی بۆ حەوانەوەی گەشتیاران و گۆڕەپانێک بۆ یاری منداڵان و باخێکی گەورە بۆ داری بەر  لە خۆدەگرێت بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان لەبەرھەمەکەی سودمەنبن .
پرۆژەی ماڵی مام ھەر لەسەرەتاوە بە سەرپەرشتی شاناز ئیبراھیم ئەحمەد جێبەجێ دەکرێ.