پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ رۆژی شەممە پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق لە شاری سلێمانی بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەدەچێت و تیایدا سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کیشوەری ئاسیا و جێگری سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی جیھان ئامادەی پاڵەوانێتییەکەن و بەشداربووەکان لە 11 کێشی جیاوازدا کێبڕکێی بەدەست ھێنانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە دەکەن و کێبڕکێکان لە کێشی 55 کیلۆگرام تا سەروو 100 کیلۆگرام دەبێت. 

ئەمەش لەکاتێکدایە، عێراق دەیەوێت شەرەفی میوانداریکردنی پاڵەوانێتی لەشجوانیی ئاسیای 2020 بەدەستبھێنێت.