پاش ٣٠ خولەك لە منداڵبوون تاقیکرنەوەکانی ئەنجامدا

پاش ٣٠ خولەك لە منداڵبوون تاقیکرنەوەکانی ئەنجامدا

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ژنێکی ئسیوپیا پاش ٣٠ خولەك لە منداڵبوون لە نەخۆشخانە تاقیکردنەوەکانی ئەنجامداوە .

ئەڵماز دێریز، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵەو لە ڕۆژئاوای ئسیوپیا ژیان بەسەر دەبات، بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ناوەندی دواکەوتووە ئەڵماز نەیتوانیوە پێش منداڵبوونەکەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدات بەڵام بەباشی خۆی بۆ ئامادەکردبوو.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە پاش منداڵ بوونەکەی هاوسەری ئەڵماز داوای لە خوێندنگاکەی کردووە کە تاقیکردنەوەکانی ئەڵماز لە نەخۆشخانە ئەنجامبدرێت

دوای ٣٠ خولەك لە منداڵ بوون ئەڵماز تاقیکردنەوەکانی زمانی ئینگلزی و ئەمهاری و وانەی بیرکاری ئەنجامداوە .