پاشەکەوتنی مووچە نامێنێت

پاشەکەوتنی مووچە نامێنێت

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند: سەعات 3:30 دەقیەی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

بەپێی زانیارییەكانمانی پەیامنێرمان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پاشەكەوتی مووچە لادەبرێت و ئەو موچەیەی ئەم مانگە دابەش دەكرێت بەبێ‌ پاشەكەوت دەبێت.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەفدێك پێكدەهێنێت و رەوانەی بەغدادی دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوت بە یەكجاری.