پاسپۆرتی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی خاوەن پاسپۆرتەکان دەکات

پاسپۆرتی سلێمانی داوایەک ئاڕاستەی خاوەن پاسپۆرتەکان دەکات

نزیکەی ١٢ ھەزار پاسپۆرتی ھاووڵاتیان  تەواو کراوە و لە ڕەفەکەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانیدان و خاوەنەکانیشیان ناچن بۆ وەرگرتنەوەیان.

بەپێی بەدواداچوونێکی کوردسات نیوز بەشێک لەو ھاووڵاتیانەی کە پاسپۆرتەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، یان ژمارەکانیان گۆڕاوە یان داخراون یان بە ھۆکارێکی تایبەت پاسپۆرتەکانیان فەرامۆش کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە خاوەنی ئەو پاسپۆرتانە دەکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەریبگرنەوە، بەر لەوەی بگەڕێندراێنەوە کۆکاگانی بەغداد و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بن.نزیکەی ١٢ ھەزار لە پاسپۆرتی سلێمانی ماونەتەوە.