پارەکەی بەغداد گەیشۆتە ھەرێمی کوردستان 

پارەکەی بەغداد گەیشۆتە ھەرێمی کوردستان 

پارەکەی بەغداد گەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان و رۆژی چوار شەممەش مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان گەیشتنی پارەکەی حکومەتی عێراقی بە ھەرێمی کوردسان بۆ کوردسات نیوز پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند لەئێستادا پارەکەی بەغداد گەیشتۆتە ھەرێمی کوردستان.

وتیشی رۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و دادو سامانە سروشتییەکان و ئەوقاف و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت.