پارچه‌كانى فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ى ئێران له‌ چیاى ده‌ناى ناوچه‌ى سه‌میره‌م دۆزرایه‌وه‌

پارچه‌كانى فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ى ئێران له‌ چیاى ده‌ناى ناوچه‌ى سه‌میره‌م دۆزرایه‌وه‌
پارچه‌كانى ئه‌و فڕۆكه‌ ئێرانییه‌ دۆزرانه‌وه‌ كه‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ گه‌شتێكى ناوخۆیدا له‌ باشورى ئه‌سفه‌هان تێكشكاو سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسى ته‌سنیمى ئێرانى رایگه‌یاندوه‌ پارچه‌كانى فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانى چیاى "ده‌نا"ى ناوچه‌ى سه‌میره‌م دۆزراونه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فرۆكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.
فرۆكه‌كه‌ له‌ جۆرى "ئه‌ى تى ئار" ه‌ و سه‌ربه‌ كۆمپانیاى هێڵى "ئه‌سمان "ى ئێرانییه‌ رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ گه‌شتێكى ناوخۆیدا له‌ نێوان تاران و یاسوج به‌ 66 سه‌رنشینه‌وه‌ تێك شكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى گیانیان له‌ده‌ستدا.