پارتەکانی ئەڵمانیا داوا لە مێرکڵ دەکات ھەڵوێستەکانی بەرامبەر تورکیا بگۆڕێت

پارتەکانی ئەڵمانیا داوا لە مێرکڵ دەکات ھەڵوێستەکانی بەرامبەر تورکیا بگۆڕێت
ژمارەیەک پارتی سیاسی ئەڵمانی، داوا لە ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری وڵاتەکەیان دەکەن گوشارەکانی بۆسەر تورکیا توندتر  بکات بەمەبەستی دەستھەڵگرتن لە دەستدرێژییەکانی بۆسەر عەفرین و خۆرئاوای کوردستان.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە،، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چەپی ئەڵمانی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆکی پێشووی پارتی سەوزی ئەڵمانی داوایان کردووە  وڵاتەکەیان بەزوترین کات ھەموو جۆرە ھەناردەیەکی چەک بۆ تورکیا رابگرێت و دانووستانەکانی پەیوەست بەوەرگرتنی تورکیا لەیەکێتی ئەوروپا سڕبکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی چەپەکانی ئەڵمانیا رایگەیاندووە بەردەوامییدان بەوتووێژ کردن لەگەڵ تورکیا بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا، کارێکی گونجاو نیەو پێویستە
ئەنگێلا  مێرکلیش کۆتایی بە ھاوسۆزییەکانی لەمامەڵە کردن لەگەڵ تورکیادا بھێنێت.