پاتریک بیڤین قۆناغی دووەمی پایسکیلسواری ئوسترالیای بردەوە

پاتریک بیڤین قۆناغی دووەمی پایسکیلسواری ئوسترالیای بردەوە

پێشبڕکێکانی پایسکیلسواری سوڕانەوە بەدەوری ئوسترالیا بەردەوامە و پایسکیلسواری نیوزلەندیش " پاتریک بیڤین" توانی نازناوی قۆناغی دووەم بباتەوە.

پاتریک بیڤین لە تیمی ۆرڵد تایم سیی سی توانی لە قۆناغی دووەم ئاستی بەرز پێشکەش بکات و پێش کالیپ ئیوانی پاڵەوانی جیھان بکەوێت کە ٣ ساڵ نازناوەکەی بردۆتەوە

 پاتریک بیڤین توانی ماوەکە بە ٣ سەعات و ١٤دەقە و ٣١ سانیە ببڕێت و پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت، ھەروەھا کالیپ ئیوانی ئوسترالیی لە تیمی لۆتۆ سۆودال پلەی دووەمی بردەوە

پیتەرساگانی پاڵەوانیش پلەی سێیەمی گرت، دوای کۆتایھاتنی پێشبڕکێکانی قۆناغی دووەم "پاتریک بیڤین" بە ٦ سەعات و ٣٤ و ٣ سانیە پێشەنگی ریزبەندی گشتی گرتووە و ئیلیا ڤیڤیانی ئیتاڵیش بەجیاوازی ٥ سانیە لەپلەی دووەم دێت.