پاتریك شاناهان لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق كۆدەبێتەوە

پاتریك شاناهان لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق كۆدەبێتەوە

پاتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت، گەیشتە بەغداد و چارەنووسی هێزەكانی وڵاتەكەی لەعێراق و كشانەوەیان لە سوریا تاوتوێ دەكات. 

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، شاناهان لەو سەردانەیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندە سەربازییەكان كۆدەبێتەوە و، چارەنووسی هێزەكانی وڵاتەكەی لەعێراق و كشانەوەیان لە سوریا تاوتوێ دەكرێن. پشتگیری خۆشی بۆ سەروەری خاكی عێراق دووپاتدەكاتەوە.
 
سەردانەكەی شاناهان بۆ بەغداد چاوەڕوان نەكراو بووەو، دوای سەردانێكی بۆ وڵاتی ئەفغانستان دێت.