٤ شاری عێراق لە ریزبەندی ١٥ گەرمترین ناوچەکانی جیھان تۆمار کراون

٤ شاری عێراق لە ریزبەندی ١٥ گەرمترین ناوچەکانی جیھان تۆمار کراون

لە ٢٤ سەعاتی راردوودا   ٤ شاری عێراق لە ریزبەندی ١٥ گەرمترین ناوچەکانی جیھان تۆمار کراون.

وێستگەی  بلاسیرفێڵیی ئەمریکی لیستی ١٥ گەرمترین ناوچەکانی جیھانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ریزبەندیەکەش ناوچەی " حوسێنیە لە بەسرە" سێیەم گەرمترین ناوچەی  جیھان بووە لەماوەی ٢٤سەعاتی رابردوودا و دوای ئەوەش ناوەندی پارێزگای بەسرە  و پارێزگای عەمارە لە پلەکانی ١٣ تا ١٥ی ریزبەندیەکەدان.

پلەکانی گەرما  لە عێراق تادێ روو لەبەرزبوونەوەی زیاتر دەکات و وەزارتی تەندروستی عێراقیش ھۆشداریدەداتە ھاوڵاتیان.