٣٧٧ حاڵەتی توشبوون بە ئایدز لە عێراق ھەیە

٣٧٧ حاڵەتی توشبوون بە ئایدز لە عێراق ھەیە

وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری لەسەر توشبووانی نەخۆشی ئایدز لە وڵاتەکەدا بڵاوکردۆتەوە و بەپێی ئامارەکان، ٣٧٧ حاڵەتی توشبوو تا کۆتایی ساڵی رابردوو بەو نەخۆشییە لە عێراق تۆمارکراوە. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٢٢٤ حاڵەتی توشبوون بە ئایدز تۆمار کراوە، کۆی گشتی توشبووانیش بە نەخۆشییەکە گەیشتۆتە ٣٧٧ حاڵەت. لە نێوشیاندا ١٠٢ توشبووی پیاو و ٢٢ توشبووی ژن ھەیە. جەختیشی کردەوە لەوەی ئاستی پشکنینی خەڵک بۆ نەخۆشییەکە بە رێژەی ٣٠% بەرزبۆتەوە. 
وەزارەتەکە بڵاویشیکردۆتەوە، بەپێی ریزبەندییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، عێراق لە نێو ئەو وڵاتانەدایە کە توشبوویەکی کەمی بەو نەخۆشییە تێدایە و رێژەی توشبوان لە تەواوی وڵاتەکەدا  ١% تێناپەڕێنێت.