٢٤ ھاووڵاتی ئێزدی لە دەستی داعش لەسوریا رزگارکران

٢٤ ھاووڵاتی ئێزدی لە دەستی داعش لەسوریا رزگارکران

٢٤ ھاووڵاتی ئێزدی لەدەستی داعش لە سوریا رزگارکران.، بەپێی ئامارێکی لیژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنانی شەڕی داعش، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٤٥١ کەس رزگار کراون  و چارەنوسی نزیکەی ٣ ھەزار ھاووڵاتی تری ئێزدیش دیار نییە.

لە دوای رووداوەکانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ و دەستپێکردنی شەڕی داعش زیاتر ٦ ھەزار ھاووڵاتی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانەوە  رفێنراون.