٢٢هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت

٢٢هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەڕێوەدەچێت

22هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بە ناونیشانی "ڕەخنەی ئازاد دەستەبەری کرانەوەیە"،  لە سلێمانی بەسپۆنسەری میدیای دەزگای میدیای کوردسات بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی ١٨-٢٠١٩/٤/٢٠ لە هۆڵی تەوار بەڕێوەدەچێت کەتێیدا ژمارەیەک شعرو چیرۆک و لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکرێتن.

پێشتریش لیستی ناوی ٢٢هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بڵاوکراوەتەوە کەم بەم شێوەیەیە:

لیستی ناوی بەشداربوانی بیستودوەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ:


لێکۆڵینەوە:
١- کاردانەوەی ئەنفال لە هونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا- مەهدی فاتیح عومەر.
٢- ناکرێت لە توندووتیژی بێدەنگ بین؛ توێژینەوەیەکی شیکاریی شانۆگەری (تەقینەوەکان)ی سارا کەین- باران.
٣- بونیادی هونەریی ئۆتۆبیۆگرافیا؛ ئۆتۆبیۆگرافیای (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)ی شێرکۆ بێکەس بە نموونە- هیوا کەریم حسێن.
٤- به‌رجه‌سته‌بوونا هۆنه‌رێ ژیانناما خوه‌یی د ئه‌ده‌بیاتا كوردیدا؛ كورته‌ ڕۆمانا "ستۆكهولمێ ته‌ چ دیت بێژه‌" یا "باڤێ نازێ" وه‌ك نموونە- دلێر كه‌مال ئه‌حمه‌د.
٥- پێکهاتەی فەزای دەلالی لە چیرۆکدا؛ چیرۆکەکانی (سەدرەدین عارف) بە نموونە- محەمەد ئەحمەد حەسەن.
٦- مێژووی زەندییە و شێوەکانی سازدانی گوتاری ئایدیۆلۆژیی دادپەروەری؛ خوێندنەوەی گێڕانەوەناسانەی کتێبی ڕۆستەم ئەلحوکەما- کاروان محەمەدپوور.
٧- حاجی قادری کۆیی و سەرهەڵدانی گوتاری تازەگەریی کوردی- ئیسماعیل مەحمودی.

چیرۆک:
١- یادەوەریی شکاو- محەمەد حەسەن.
٢- ٣ شەممە- سوارە کافرۆشی.
٣- چەند تەقەیەک و سەدوهەشت پلیکانەی ڕک- بەڵێن سابیر عومەر.
٤- دووماھی پلانا تەمەنی- عیسمەت محەمەد بدل.
٥- گوڵیار ئیحسان لە دەموەختی بەگوڵبووندا- هەڵمەت حسێن.
٦- نووستن لەسەر سکەی قیتار- ڕەنج ڕەسوڵ.
٧- چیرۆکی تەواونەکراو- سوارە نەجمەدین.


شیعر:
١- زەویگەڕ باڵندەیەکی ناو شەوەکان- دیار لەتیف سەعید.
٢- ژنێتیم لە کەناری کەوتندا- بەیان ئیبراهیم.
٣- بمخەنە نێو تابووتێکی شین دەگەڕێمەوە ئاسمان- ئاکار محەمەد.
٤- ستێره‌كرژییا و شه‌رژێپه‌شییا- شكری ئیسماعیل.
٥- فەهرەستی کات و یادی خوداکان کە چیدی یارییمان لەگەڵدا ناکەن- زاموا محەمەد.
٦- شەوشاد- بەشدار سامی.
٧- تەرمێک لەسەر زمان دەنێژم- غەمگین بۆڵی.
٨- تابلۆکەی مارتن- کۆچەر ئەبووبەکر.
٩- مانیفستۆی جەنگ.. مانیفستۆی نیشتمان- هیوا موسا.
١٠- من مرۆڤی ڕۆژهەڵاتیم- ئەمیر ئەمین.
١١- دڕکەکانی ناو دەنگ- ئیسماعیل گەردی.