٢١٥٠٠ تۆن گەنم لە جوتیارانی سنووری زاخۆ وەردەگیرێت

٢١٥٠٠ تۆن گەنم لە جوتیارانی سنووری زاخۆ وەردەگیرێت

بڕیارە ٢١ ھەزار و ٥٠٠ تۆن لە گەنمی جووتیارانی زاخۆ و ٢ ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ئامێدی و ناحیەی مانگێشک لە سایلۆی زاخۆ وەربگیرێن.

 جوتیارانی سنورەکەش داوا دەکەن پارەی گەنم لە وادەی خۆیدا دابەش بکرێت و پارەی ساڵانی رابردووشیان بۆ خەرج بکرێت، چونکە لەمساڵدا گەنمێکی باش بەرھەمھێندراوە.