١٠ ڕاستی لەسەر قاوە هەرگیز نەتبیستووە

١٠ ڕاستی لەسەر قاوە هەرگیز نەتبیستووە

قاوە یەکێکە لە پڕفرۆشترین بەرهەمەکان لە جیهاندا لەدوای نەوتەوە، بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکانێکی زۆر و هەر لە سەدە کۆنەکانەوە بەکارهاتووە.

لەگەڵ ئەوەی قاوە بەرهەمێکی زۆر بەربڵاوە لەناو خەڵکدا بەڵام ڕەنگە هەندێک ڕاستی هەبێت هەرگیز نەتبیستبێت لەسەر قاوە، لەوانەش:

  1. ڕەچەڵەکی وشەی قاوە عەرەبییە و لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێکی شەراب.

  2. کەس دڵنیا نیە لەوەی یەکەمجار کێ قاوەی دۆزیوەتەوە.

  3. لەکۆندا دەنکە قاوەکان جوراوە و نەکراوە بە خواردنەوە.

  4. کۆنترین تۆمار کە قاوە تێیدا کرابێت بە خواردنەوە دەگەڕێتەوە بۆ یەمەن کە لە سەدەی ١٥ دا "سۆفی مۆنکس" شەوانە خواردوویەتییەوە بۆ ئەوەی تەرکیزی زیاد بکات و بتوانێت بەخەبەر بێت بۆ ئەوەی نوێژەکانی بکات.

  5. بۆ چەندین سەدە قاوە وەک خواردنەوەیەکی سەرەکی لە جیهانی ئیسلامیدا بەکارهاتووە.

  6. قاوە هەمیشە ڕێگایەکی گرنگ بووە بۆ کۆمەڵایەتی بوون و یەکەمجار لە قاهیرە ماڵی قاوە "قاوەخانە" کراوەتەوە خەڵک سەردانی قاوەخانەکەیان کردووە بۆ خواردنەوەی قاوە و گوێ گرتن لە گۆرانی و یاریکردن بە شەترەنج و باسکردنی ئەو بابەتانەی ئارەزووی دەکەن.

  7. قاوە لە مەکە قەدەغە کراوە چونکە پێی وتراوە "شەرابی عەرەبی" و دواتر لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ئاسایی کراوەتەوە.

  8. لە کەنیسە ئۆرتۆدۆکسەکانی ئەسیوبیاشدا قاوە قەدەغە کراوە چونکە بە خواردنەوەیەکی "ئیسلامی" دایانناوە.

  9. بۆ یەکەمین جار لە سەدەی ١٦دا قاوە گەیشتە ئەوروپا.

  10. قاوە لە ڕێگای ڤینیسیاوە "ڤینیس – بوندوقییە" گەیشتۆتە ئەوروپا بەهۆی هەبوونی بازرگانی لەو شارەدا.