١٠ شت ڕۆژانە پێویستە بە منداڵەکەتی بڵێیت

١٠ شت ڕۆژانە پێویستە بە منداڵەکەتی بڵێیت

هەموو دایک و باوکێک ئارەزوو دەکەن منداڵەکەیان بە باشترین شێوە پەروەردە بکەن و لە داهاتوودا کەسێکی باش و سەرکەوتووی لێدەربچێت.

یەکێک لەو ڕێگا سادانەی کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر باش دروستکردنی کەسێتی منداڵ و بەهەمان شێوە مانەوەی ئەو منداڵە وەک کەسێکی تەندروست لەڕووی کۆمەڵایەتی و کەسییەوە لە داهاتوو و گەورەبوونیدا، بەکارهێنانی چەند ڕستە و ئامۆژگارییەکە کە ڕۆژانە پێویستە بیری منداڵەکە بخرێتەوە و لەلایەن دایک و باوکییەوە گوێی لێبێت.

 

ئەو ١٠ ڕستەیەی پێویستە ڕۆژانە بە منداڵەکەتی بڵێیت:

 

  1. تۆ زۆر نایابیت.   ئەمە وایان لێدەکات لە تەمەنێکی کەمەوە باوەڕیان بە خۆیان بێت.

  2. خۆشمدەوێیت.   بۆ ئەوەی بزانن چەندە ڕەقیش بیت لەگەڵیان تۆ هەر خۆشت دەوێن.

  3. نەرم بە لەگەڵ خەڵک.   فێری نەرمی و بەزەییان بکە لە کردارەکانیاندا.

  4. ئەوە بڕیاری خۆتە.   با فێری ئەوە بن پشت بەخۆیان ببەستن.

  5. باسی ڕۆژەکەتم بۆ بکە.   بۆ ئەوەی بزانن تۆ بەلاتەوە گرنگە چی ڕوویداوە و هەست بە پارێزراوی بکەن.

  6. هەڵسوکەوتت دەبێت ڕێک بێت.   ئەمە شتێکی گرنگە لە منداڵییەوە فێری بن و بۆ گەورەیی لەگەڵیان بێت.

  7. سوپاسگوزار بە.   بە پیشاندانی ئەوەی تۆ سوپاسگوزاریت بەوەی هەتە منداڵەکەشت لەتۆوە فێردەبێت.

  8. ئارەزوو دەکەیت چی بکەیت؟   فێریان بکە بڕیار بدەن لە تەمەنێکی کەمەوە بەڵام لە هەمان کاتدا نەرمیش بنوێنن.

  9. ڕاستییەکە بڵێ.   فێری بەها و ڕاستگۆییان بکە و متمانە بەخۆبوونیان بەرز بکەرەوە.

  10. هەرگیز کۆڵ مەدە.   منداڵەکانت فێری گرنگیی  دان بەخۆداگرتن بکە تاوەک دەگەنە ئامانجەکانیان و هەموو هەوڵێکی بۆ بدەن.