١٠ باشترین ڤیتامین بۆ پێست

١٠ باشترین ڤیتامین بۆ پێست

پێست ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ جەستە و وەک پارێزەرێکی جەستە وایە و دەیپارێزێت لە بەرکەوتن بە تیشکی ڕۆژ و ماددە کیمیاوی و میکرۆبەکان.

١٠ جۆری ڤیتامین هەیە زۆر بەسوودە بۆ پێست و هەریەکە  بە جۆرێک تەندروستییەکەی باش دەکات.

  1. ڤیتامین A: ئاستی کۆلاجین باش دەکات و دەیپارێزێت لە زیانەکانی تیشکی خۆر، خانەکان نوێ دەکاتەوە و چرچی کەم دەکاتەوە و کاری ڕژێنەکانی چەوری باشتر دەکات.

  2. ڤیتامین C: دژەئۆکسانێکی بەهێزە و پرۆتین و کۆلاجین ڕێکدەخات و پەڵەکانی چوونە تەمەن لەسەر پێست کاڵ دەکاتەوە.

  3. ڤیتامین E: دژەئۆکسانەوە توانای چاککردنەوەی هەیە، لەگەڵ ڤیتامین C دیوارەکانی پێست بەهێز دەکەن و لە تیشکە سەرو بنەوشییەکان و وشکبوونەوە و هەوکردن دەیپارێزێت.

  4. ڤیتامین D: مانەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەبەر تیشکی خۆردا بڕی پێویستی ڤیتامین D دەبەخشێت و ڕەنگە جیاوازەکانی پێست یەک دەخاتەوە.

  5. ڤیتامین K: گرنگە بۆ سوڕی خوێن و مەینی خوێن و چاکبوونەوەی برین، لەگەڵ ئەوەشدا هێلەکانی کشان چاک دەکاتەوە.

  6. ڤیتامین B3: دژەئۆکسانەوە و بەسوودە بۆ چاک بوونەوەی زیپکە و یارمەتی چارەسەری شێرپەنجەی پێست دەدات.

  7. زینک: یارمەتی چاک بوونەوەی برین و پێکان دەدات و دیوارەکانی پێست بەهێز دەکات، دژەئۆکسانە و تێكچوونی پێست بەهۆی تیشکی سەروبنەوشییەوە چاک دەکاتەوە.

  8. چەورییەکانی ئۆمێگا ٣: پێست بە نەرمی دەهێڵێتەوە و گرنگە بۆ پارێزگاریکردن لە دروستبوونی هێلەکانی تەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست و هەوکردن.

  9. سەڵفەر: کاریگەری دژە بەکتریای هەیە و زیاد لە پێویستی دروستبوونی چەوری پێست هاوسەنگ دەکات.

  10. پۆلیفێنۆلس: لە شۆکلاتە و ترێ و هەنار و چای سەوزدا بوونی هەیە، ئەم ماددەیە پێست نوێ دەکاتەوە و ئەو زیانانەی بەهۆی تەمەنەوە تووشی دەبێت چاکی دەکاتەوە و پارێزگاری پێست دەکات لە زیانەکانی تیشکە سەرو بنەوشەییەکان.