وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا ئارەزویەکی سەیری هەیە

وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا ئارەزویەکی سەیری هەیە

وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا ئارەزویەکی سەریری هەیە و دوور لەكاری سیاسی و ئیداری، بەیاخ بە پشیلە دەدات.

"بێنی مۆردانت" ئەو ژنەی ماوەی چەند رۆژێكە، وەك وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستبەكار بووە لە توێتێكدا رایگەیاندووە، بایەخ بە دوو شتی سەرەكی دەدات یەكەمیان ئازادیە و ئەویتریشیان پشیلەیە . وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا لە ڕاپرسیەكەی ساڵی 2016شدا پشتیوانێكی  سەرسەختی چوونە دەرەوەی بەریتانیا بوو لە یەكێتی ئەوروپا.

مۆردانت باوكی پەڕەشوتەوان و دایكیشی مامۆستای منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بووە، بەشی فەلسەفەی تەواوكردوە. مۆردانت لە ڕێگەی ماڵپەرە ئەلیكترۆنیەكەیەوە دەڵێت،  لە دوای شۆڕشەكەی ڕۆمانیا كاتێك لە نەخۆشخانە و خانەی بێ دایكان و باوكاندا كاری كردوە گرنگی بە كاری سیاسەت داوە. مۆردانت تەمەنی 46 ساڵە و پێشتر زیاتر لە پرۆگرامی (سپلاش)دا دەركەوتووە و خەڵكی زیاتر لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە پێی ئاشنا بوون.